Kurdistan Press - واز بێنن لە یاری کردن بە هەستی خەڵکی گەرمیان و سلێمانیەوە واز بێنن لە یاری کردن بە هەستی خەڵکی گەرمیان و سلێمانیەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

واز بێنن لە یاری کردن بە هەستی خەڵکی گەرمیان و سلێمانیەوە

با بەس بێ چەواشەکاری و لەخشتەبردنی دانیشتوانی سلێمانی و گەرمیان. 

بابەس بێ پەیرەکردنی ئەو نەهج و سیاسەتە مافیاگەریەی بووەتە هۆکاری داڕمانی ئابوری و وێران کردنی شیرازەی خێزان و  ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و هەژار خستنی هاونیشتیمانیانی پارێزگای سلێمانی. 

چیتر بە رۆژی روناک کەرامەتی خەڵک مەشکێنن. 
دەست هەڵگرن لەو چەتەگەریەی بە داهات و قوتی خەڵکیەوە دەیکەن و  دۆخی دڵتەزێنی خەڵکی تۆزقاڵێک ویژدانتان ناجوڵێنێ. 

هانیشتیمانیانی گەرمیان و سلێمانی تێریان خوارد لە چەواشەکاریەکانتان، لە درۆکانتان، لە بەڵێنە پوچەکانتان و لە خوتان و شێوازی ئیدارەدانتانەوە. 

با بەس بێ مردنی ناخ هەژێنی پیروپەککەوتە خانەنشینە داماوەکان لە سەرەی وەرگرتنی موچەدا. 

ئەگەر بەڕاستی دڵسۆزی ئەم خەڵکەن و بە تەنگ جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانیانەوەن، مەرد بن تاقە رۆژێک خۆتان بخەنە شوێن خەڵکەوەو ویژدانتان بکەن بە داوەر…!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا