Kurdistan Press - وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکراکرا وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکراکرا

بەرپرسێکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى ڕادەستى بەغداد دەکرێت و بڕەکەى 50 ملیار دینار زیاتر دەبێت.
ئەو بەرپرسە کە نەیوست ناوى ئاشکرا بکرێت، ڕاشیگەیاند" ڕۆژى یەکشەممە وەزارەتى دارایی و ئابوورى نوسراوێک ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ دەکات و ئەوەى تێدا دەبێت کە داهاتى نانەوتیی بۆ مانگى نیسان چەند بووە و چەندى بۆ بەغداد دەنێردرێت، پاش وەڵامدانەوەى ئەو نوسراوە داهاتەکە لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو ڕەوانە دەکەین".
ئەوەشى خستەڕوو، داهاتى نانەوتیی لە مانگى نیسان ئەوەى پشکى 50%ـى فیدڕاڵى بێت لە دەوروبەرى 50 ملیار دیناریان کەمێک زیاتر دەبێت، ئەوکات دەخرێتە سەر هەژمارى دارایی فیدڕاڵ لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراق.
ئەوەشى دووپاتکردەوە، لەنێوان هەردوو وەزارەت لێکتێگەیشتن بۆ پرسى داهاتى نانەوتیی هەیە، بەڵام بەغداد دەبێت بەرچاوڕوونى هەبێت و دەیانەوێت بە وردى بزانرێت داهاتى نانەوتى بۆ مانگى چوار چەند بووە.
بەرپرسەکەى دارایی هەرێمى کوردستان، ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەو بڕە داهاتى نانەوتییەى دەخرێتە سەر هەژمارى دارایی بەغداد، لەسەر بنەماى تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى نیسان دەبێت، کە لەلایەن وەزارەتى دارایی بەوردى کۆى داهات و خەرجییەکانى تێدا دەخرێتەڕوو.
لەبارەى ناردنى تەمویلى مووچەشەوە، ئەوەى ڕوونکردەوە، چاوەڕێى ئەوە دەکەن پاش ناردنى داهاتى نانەوتیی بەچەند ڕۆژێک تەمویلى مووچەى مانگى نیسان ڕەوانە بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا