Kurdistan Press - کاتی ناردنی داهاتی ناوخۆ راگەیاندرا کاتی ناردنی داهاتی ناوخۆ راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی داهاتی ناوخۆ راگەیاندرا

رۆژی پێنجشەممە، 07ـی ئایاری 2026 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان  راگەیاند:لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە نووسراوی فەرمیی بڕی داهاتی نانەوتیمان بۆ بەغدا ناردووە؛ ئێستا چاوەڕێی رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵین لەسەر 50%ـی داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان، بۆ ئەوەی پشکی بەغدا رەوانە بکەین."
لەبارەی بڕی ئەو داهاتەی بڕیارە رەوانە بکرێت، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، کە کۆی داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان نزیکەی 100 ملیار دینار بووە، "لەو بڕەش نزیکەی 52 ملیار دیناری بۆ حکومەتی فیدراڵ دەبێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتیشی: "هەموو رێکارەکان کۆتاییان هاتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، نزیکەی 52 ملیار دینارە وەک داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا