سودانی واده‌ی گه‌یشنی دۆلار به ١٣٢ هه‌زار دینار ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌های دیناری عێراقی، بانكی ناوه‌ندی زۆرترین ڕێگای گرته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی جیاوازی نرخی نێوانیان و توانی هه‌نگاو به هه‌نگاو نزیك بێته‌وه له كۆنتڕۆڵكردنی.
محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکاران رایگه‌یاند: له رۆژانی داهاتوودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ ١٣٢ هه‌زار دینار داده‌بەزێت.
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی ٣١٩ ملیۆن دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاره ڕێژه‌یه‌كی وا زۆر له دۆلار بخاته بازاڕه‌وه، بانكی ناوه‌ندی نزیكه له كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار و خه‌ریكه ده‌گات به به‌های هه‌ر دۆلارێك به ١٣٢٠ دینار.


وەڵام بدەوه