وەزارەتى دارایى:
"هیچ مەترسیەک لەسەر موچەی مانگی چوار نیە"
هونەر جەمال وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان گفتوگۆ دەکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەو پارەى نەوتەى لە مانگەکانى پێشوو فرۆشراوە بۆ ئەوەى موچەى مانگى چوارى پێ تەواو بکەن.
ئێستا تۆپەکە لە ساحەی حکومەتی عێراقە و دەبێت ئەو هەوڵ بدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
پارەی نەوت بە چەند سلفەیەک دەگەڕێتەوە و هەمووی بە یەکجار ناگەڕێتەوە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە هەماهەنگیدان بۆ ئەو بابەتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو بودجە پەسەند نەکرێت هیچ شتێک روون نییە، ناتوانین بڵێین هەرێمی کوردستان دەچێتە ناو سەقامگیری ئابورییەوە."
ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەم رێککەوتنەدا پرسی نەوت چارەسەر کراوە و رێککەوتن هەیە، هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و خاڵی ئەرێنی باش لە نێوان هەرێم و عێراقدا هەیە و هیوادارین چیتر موچە نەبێتە بابەتی میدیایی و کار لەسەر بوژانەوەی ژێر خانی ئابووری هەرێم بکرێت."


وەڵام بدەوه