Kurdistan Press - پشووى فەرمى ڕاگەیاندرا پشووى فەرمى ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشووى فەرمى ڕاگەیاندرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، لە بەرواری ۱٥ی ئەم مانگە بۆ ۱۸ی مانگ پشووی هەڵبژاردن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمەوە پشووی فەرمی دەست پێدەکات تاوەکو ١٨ی کانوونی یەکەم.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژانی پشوودا فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەنگدان دەست بە کاردەکەن بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه