دەستەی دادوەری سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سکاڵا و داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم رەتکردەوە و لە نوسراوێکدا رایگەیاند، "هیچ هۆکارێک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبە."
پێشووتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی کاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سکاڵا دژی حزبی تەقەدوم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات، بەرزکرابوویەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کرابوو.
دەستەی دادوەریی عێراق دەڵێت، پێویستبوو بەرێوەبەرایەتیی کاروباری حزب لەدوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر سکاڵای دژ بە حزبی تەقەدوم، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی حزبەکە بەپێی یاسا پێشکەش بە دەستەی دادوەری بکات، بۆیە "سکاڵایەکە رەتدەکەینەوە و پێویستە رێککاری یاسایی گونجاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم بکرێت.
وەڵام بدەوه