Kurdistan Press - ئاژانسێكی ئەمەریكی هۆشداری لەسەر دۆخى عێراق ڕاگەیاند ئاژانسێكی ئەمەریكی هۆشداری لەسەر دۆخى عێراق ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاژانسێكی ئەمەریكی هۆشداری لەسەر دۆخى عێراق ڕاگەیاند

ئەوەی لە سووریا رووی دا كەم نەبوو، شەڕێكی ناوخۆیی 13 ساڵ لە ماوەی تەنیا 11 رۆژ یەكلا بووەوە، شارەزایان پێیان وایە رووخانی بەشار ئەسەد بێ مەترسی نییە، كاتێك چەند گرووپێكی خاوەن پاشخانێكی توندڕۆیی دەبنە فەرمانڕەوای دەوڵەتێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەسەر ئیسرائیلدا هات، بەتایبەتی دوای غەزە و لبنان، لە سووریاش چاوەڕوانكراو بوو، راپۆرتێك ئاماژە بۆ ئەگەری هەمان چارەنووس بۆ عێراق دووپات دەكاتەوە.

ماڵپەڕی "میدیا لاین"ی ئەمەریكی باسی ئەوە دەكات كە خەمڵاندن هەیە بەوەی لە عێراقیش گۆڕینی رژێمی فەرمانڕەوایەتی و رووخانی روودەدات، ئەوەش دوای گەڕانەوەی دۆناڵد تەرمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كۆشكی سپی و دەسەڵات، هەروەها لە سایەی بەردەوامیی شەڕەكانی ئیسرائیل، كە تا ئێستە جیا لە غەزە و حەماس، حزبوڵا و رژێمی ئەسەدی وێران كردووە.

راپۆرتێكی ئەو ماڵپەڕە باسی ئەوە دەكات كە خەملاندنەكان باسی میلیشیاكانی عێراق دەكەن، كە لە ترسی هێرشی ئیسرائیل خۆیان حەشار داوە و شوێنی بنكە و بارەگەكانیان گۆڕیوە و چەكەكانیان گواستووەتەوە شوێنی تر و پارێزراویی سەركردەكانیان تۆكمەتر كردووە، راپۆرتەكە لە عەبدولئەمیر جەعفەر، بەڕێوەبەری لقی بانكێكی عێراقی گواستەوە، ئێستە جموجۆڵێكی گەورەی راكێشانی پارە لە لایەن میلیشیاكانەوە هەیە، ئەوان پارەكە دەگۆڕن بۆ زێڕ یان موڵكوماڵ بە ناوی ترەوە، ئەوەش ئاسایی نییە، ئەوان ترسیان لە لێسەندنەوەی پارەكانیان لە لایەن ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە هەیە، یان كۆتاهاتنی رژێمی ئێستەی عێراق.

لە راپۆرتەكەدا ئازاد ئەكبەر، سیاسەتوان دەڵێت، هەموان پێشبینیی گورزێكی ئیسرائیلی بۆ میلیشیاكانی عێراق دەكەن، تەنانەت ئێران بەوانی گوتووە كە ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك پاڵپشتییان بكات، بۆیە ئەوان خۆیان بۆ شەڕ ئامادە كردووە، زۆریان خەریكی كڕین موڵكوماڵن و هەندێكیان بۆ وڵاتانی تر رۆیشتوون، هەرچی حكوومەتی عێراقە هەوڵی رێگرتن لە هێرشەكەی دەدات، كە رەنگە ببێتە هۆی رووخانی تەواوەتیی رژێمی سیاسی لەو وڵاتە یان گۆڕانی. 

هەروەها راپۆرتەكە لە ئەیاد شمەری، شرۆڤەكاری سیاسی گواستەوە، راستە رژێمی عێراق بەردەوام نابێت و كۆتایی میلیشیاكان دەبینین، كە بوونەتە مەترسی لەسەر ئیسرائیل و ناوچەكە، بەڵام حزبی بەعس ناگەڕێتەوە، میلیشیاكان دەگۆڕێن و دەموچاوی نوێ دەبینین، رەنگە هەر هەموو میلیشیاكان نەمێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه