Kurdistan Press - نووری مالیکی : دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق نووری مالیکی : دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نووری مالیکی : دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت: ئیسرائیل پلانی بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
 نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکات.
مالیکی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، جیاوازی زۆر لە نێوان ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و سووریا هەیە، چونکە ڕووخاندنی بەعس لە سووریا بەدەستوەردانی دەرەکی و پلانێک بوو کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیی دەکرا.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  ڕاشیگه‌یاند، حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بە گوێرەی یاسا دامەزراوە، بەشێکە لە دامەزراوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه