Kurdistan Press - هۆشداری ئەگەری کودەتای سەربازی هەیە هۆشداری ئەگەری کودەتای سەربازی هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ئەگەری کودەتای سەربازی هەیە

ئاژانسی (شەفەقنیوز) لە زاری سەركردەیەكی سیاسیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ترس و نیگەرانییەكی زۆر بەرانبەر ئەگەری كودەتاكردن لە عێراقدا هەیە.
عەبدولرەحمان جەزائیری، سەركردەی ڕەوتی سوێندی نیشتمانی لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ڕاگەیاندووە: دوای كەوتنی ئەسەد لە سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە، لە عێراقدا ترسێكی زۆر هەیە كودەتایەكی سەربازی بكرێت.
دەشڵێت: قەومانی كودەتای سەربازی لە عێراق، ئەگەرێكی كراوەیە و چوارچێوەی هەماهەنگی و حكوومەتی عێراقییش هۆشدارییان لە ئەگەرێكی ئاوا داوە.
ئەو سیاسەتكارە عێراقییە دەڵێت:كێشەی سیاسیی زۆر لە عێراقدا لە نێوان پێكهاتەكاندا هەن، ئەوەش ڕێگە خۆش دەكات تاكوو كێشەكان بەردەوام بن و دۆخی سیاسی و ئەمنی تێك بچێت.
ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە هێزە عێراقییەكان بە درێژایی هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریادا بڵاو بوونەتەوە، ئەمەش دوای مەترسییەكانی گواستنەوەی شەڕ و كردەی چەكداری لە سووریاوە بۆ ناو عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا