Kurdistan Press - ڕێکخراوەکان عێراق بە جێ دێڵن ڕێکخراوەکان عێراق بە جێ دێڵن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکخراوەکان عێراق بە جێ دێڵن

رێكخراوی وار چایڵد "منداڵانی جەنگ" نووسینگەی خۆی لە عێراق دادەخات و دەكشێتەوە، رێكخراوەكە دەڵێت: بڕیارەكە لەگەڵ رێكخراوەكانی تری نەتەوە یەكگرتووەكان دراوە كە زۆرینەیان دەكشێنەوە.

زۆرینەی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكشێنەوە و چیتر كاری خزمەتگوزاری ناكەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە گەیشتنە ئەو بڕوایەی عێراق و كوردستانیش پێویستیان بەكاری ئەو رێكخراوانە نەماوە.

دوای 10 ساڵ كاركردن و ئەنجامدانی 47 پڕۆژە، رێكخراوی وار چایڵد "منداڵانی جەنگ" نووسینگەی خۆی لە عێراق دادەخات.

وار چایڵد لە ساڵی 2004 دەستی بە كاركردن لە عێراق كرد و بە چالاكی بچووك لە بەغدا دەستی پێ كرد، ساڵی 2015 پڕۆژەكانی فراوان كرد و كوردستانیشی گرتەوە، بەهۆی شەڕی داعشیشەوە پڕۆژەكانی گەیاندە هەولێر و مووسڵ، لە بوارەكانی پەروەردە، پاراستن و پاڵپشتی دەروونی كۆمەڵایەتی و دەرفەتی پیشەیی، كاری هەمەلایەنەی بۆ منداڵانی ئاوارەی جەنگ كرد.

رێكخراوەكە باس لەوە دەكات كە لە ماوەی كارەكانیدا، 47 پڕۆژەی لە سەرانسەری ناوچەكانی عێراق تەواو كردووە كە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەو پڕۆژانە، بریتی بوون لە دەستپێشخەرییەكانی بەهێزكردنی ئابووری و بژێویی ژیان بۆ ئەو گەنجانەی كە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەركەوتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه