Kurdistan Press - هۆشدارى بەپەلە بۆ عێراق هات هۆشدارى بەپەلە بۆ عێراق هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشدارى بەپەلە بۆ عێراق هات

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لایەنە نێودەوڵەتییەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان كردووە و لەوبارەیەشەوە داواكاریی ڕاشكاویان ئاراستەی عێراق كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی كانوونی یەكەم، ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی دواین سەردانی بەرپرسانی وڵاتانی بیانی بۆ عێراق گوتی، گوشارە نێودەوڵەتییەكان لەسەر حكوومەتی عێراق لە زیادبووندان بۆ چەككردنی میلیشیاكان.

روونی كردەوە، بە ڕوون و ڕاشكاوی داوای چەككردنی گرووپە چەكدارەكانمان لێ كراوە، ئەویش وەك هەوڵێك بۆ سەقامگیركردنی عێراق و پاراستنی سەروەرییەكەی.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی عێراق، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی بەهێزی فەرمییە، بەڵام هەندێك گرووپ چوونەتە ژێر چەتری حەشدەوە و ئەوەش گومانی لای ئەمەریكا و ڕۆژئاوا دروست كردووە، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و دەوڵەتی هاوتەریب دەكەن.

ڕاوێژكارەكەی سوودانی ڕاشی گەیاند، دەكرێت بە بڕیارێكی سیاسی كۆتایی بەو حاڵەتە بهێنرێت و پێمان وایە بەمنزیكانە دووانەی دەوڵەت و مقاوەمەت كۆتایی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه