سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا مەترسییەكی گەورەی لەسەر وڵاتەكەی ئاشكرا كرد.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی: هەر هەڵەیەك لە كەمپ و گرتووخانەكانی سووریا دروست ببێت، راستەوخۆ مەترسییەكی گەورە لەسەر عێراق لە ڕووی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دروست دەكات.
گوتیشی: دیدگای خۆمان بە حكوومەتی نوێی سووریا سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتەكە گەیاندووە و ئامادەین هەماهەنگییەكی تۆكمە دروست بكەین بۆ پاراستنی سنوورەكانمان.
هەروەها گوتی: بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا پێش رووخانی دیمەشق بەهیچ شێوەیەك داوای هاوكاری و دەستوەردانی سەربازی لە عێراق نەكردبوو.
ئەم لێدوانەی محەمەد شیاع سوودانی لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكایەتی حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی سووریای كرد و لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام و بەرپرسانی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
یەكێك لە مەترسیدارترین شوێنەكانی سووریا و جیهان كەمپی هۆڵە كە لە دوای كۆتاهاتنی دەسەڵاتی داعش دروستكراوە، بەشێوەیەكی گشتی لەنێو كەمپەكەدا نزیكەی 75 هەزار ژن و منداڵی چەكدارانی داعش هەن، زانیارییەكان دەری دەخەن كە كەمپەكە بووەتە سەربازگەیەكی نهێنیی داعش و چەندان گرووپی چەكداری و ڕێنوێنیكاری تێدا دروست بووە
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه