Kurdistan Press - ئەمریکا داواى گواستنەوەى هاوڵایتانى غەززەی کردووە بۆ ئەو شارەى عێراق ئەمریکا داواى گواستنەوەى هاوڵایتانى غەززەی کردووە بۆ ئەو شارەى عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داواى گواستنەوەى هاوڵایتانى غەززەی کردووە بۆ ئەو شارەى عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتڕاستی دەکاتەوە کە  ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئاماژە بۆ داوایەکی دیکە ئەمریکاش دەکات ئەویش گواستنەوەی خەڵکی غەززەیە بۆ ئەنبار.

 لە چەندین بۆنەدا بەرپرسانی عێراقی ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە هەڕەشە لەسەر عێراق هەیە بەبۆنەی چالاکیی گرووپە چەکدارەکان و پشتیوانیکردنیان لە حەماس و حیزبوڵڵا و بە ئامانجگرتنی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە. لەسەر ئەو بنەمایەش چەند داوایەک بۆ هەڵوەشانەوە و کۆتاییهێنان بەو هێزانە خراوەتە بەردەم دەسەڵاتدارانی عێراق.

 نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند،"جێبەجێکردنی ئەم پلانە وڵات و دۆخی گشتیی دەخاتە بەردەم ناسەقامگیری"، ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە 260 هەزار چەکدار".

- هێزەکانی حەشدی شەعبی پێویستیان بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە و پەیکەرەی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ببنە دەزگایەکی سەربازی هاوشێوەی دەزگا ئەمنییەکان، هاوکات لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بن.


- ڕەتکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بڕیارێکی عێراقییە و هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەردانی لەم بابەتەدا نەکردووە.

- ئەمریکا پێشنیاری دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لە ئەنبار بۆ خەڵکی غەززە کردووە، بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن لایەنی عێراقی و فەلەستینییەوە ڕەتکراوەتەوە.

- چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، تەنانەت ئەگەر موقتەدا سەدر بگەڕێتەوە نێو پرۆسەی سیاسی، هەمیشە دەستم کراوەیە بۆی.

 پێشتر هەریەک لە عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاندبوو: سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا