سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا 9%ـی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق پەکدەخات، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ سزاکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە چونکە پشکی کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا لە هەرێم کەمترە لە نیوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2025،سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی و گازی ڕووسیا بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراق پەکی دەکەوێت و کۆمپانیای لوک ئۆیڵی رووسی ناتوانێت بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی "قرنە 2" کە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 450 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
سەباح سوبحی، لەبارەی چارەنووسی کێڵگە نەوتییەکە گوتی: عێراق دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە "قرنە 2" و بەخێرایی جێگرەوە بۆ کۆمپانیاکە دابنێت چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی گشتیی عێراق دروست دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەریکا دەیەوێت پێگەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر بکات بە تایبەت لە کاتێکدا کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا و چین بەردەوامن لە فراوانکردنی وەبەرهێنانانەکانیان لە ناوچەکە، دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیاکانی نەوتی و گازی وڵاتەکەی رۆڵی خۆی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق زیاتر بکات.
لەبارەی کاری کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان سەباح سوبحی جەختی کردەوە، کاری کۆمپانیا ڕووسییەکان لە هەرێمی کوردستان سنووردارە و سزای سەر دامەزراوە ڕووسییەکان کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم نابێت.
لە کاتێکدا کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی کە خاوەنداریەتی بەشێکی بۆڕی نەوتی هەرێم دەکات، سەباح سوبحی دڵنیایی لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەدات و رایدەگەیەنێت؛ هەر چەندە لە نێو لیستی سزاکاندا کۆمپانیای رووسنەفت دەگرێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی پشکی ئەو کۆمپانیایە لە خاوەنداریەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمتر لە 50% کەمکراوەتەوە کاریگەری لەسەر هەرێم نابێت.
بۆ زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمپانیای رووسنەفت و لوک ئۆیڵدا سەپاند، سزاکان هەموو ئەو قەوارانەش دەگرێتەوە کە کۆمپانیا رووسییەکان پشکی خاوەندارێتییان زیاترە لە 50% و سەرەتای مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
عێراق پەکی کەوت ، سزای ئەمریکا گەیشتە عێراق .
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ دەمانەوێت شەڕ لەم وڵاتە کۆتایی بێت
1 رۆژ پێش ئێستا
کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق پەکی کەوت ، سزای ئەمریکا گەیشتە عێراق .
1 رۆژ پێش ئێستا
زاناکانی ئەتۆمی ئێران دەست بە جوڵە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
تەیف سامی لێی قەوما
1 رۆژ پێش ئێستا
مەرجی سەرەکی پارتی ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه