Kurdistan Press - باڵیۆزخانەی ئەمریکا : دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن باڵیۆزخانەی ئەمریکا : دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیۆزخانەی ئەمریکا : دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی ئەمنیی توندی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و داوای لێکردن بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکانەوە، بە زووترین کات خاکی عێراق جێبهێڵن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاتووە "میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرشی بەرفراوانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، کە هێرشەکان شوێنە گشتییەکان، فڕۆکەخانەکان و هۆتێلەکان لە سەرتاسەری عێراق گرتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ناوچەی سەوز لە بەغدا داخراوە و هێرشی بەردەوام دەکرێتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئاستی چوارەمی هۆشداریی گەشتکردن (Level 4: Do Not Travel) کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن، ئەوانەشی لە ئێستادا لەوێن پێویستە دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن، چونکە مەترسیی تیرۆر، ڕفاندن و پێکدادانی چەکداری لە ئارادایە و توانای حکوومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو سنووردارە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزخانەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بەهۆی داخرانی کایەی ئاسمانیی عێراق و ڕاگرتنی گەشتە بازرگانییەکان، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکانی (ئوردن، کوێت، عەرەبستانی سعوودی و تورکیا)وە عێراق جێبهێڵن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا