Kurdistan Press - شاخەوان عەبدوڵا: کاتژمێر ٤ی شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو شاخەوان عەبدوڵا: کاتژمێر ٤ی شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاخەوان عەبدوڵا: کاتژمێر ٤ی شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو

شاخەوان عەبدوڵا: کاتژمێر ٤ی شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو.

سوپاس بۆ خودا ئیستا کەنزیک کاتژمیر ٤ ی بەرەبەیانە دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پاریزگاکان تەواو بو ، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ دەست نیشان کردنی هاولاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەران کە دوای ٥٧ لکێنراوە بەکەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشیک لەخەلکی شارەکەو مافی دەنگدانیان دەبیت وبەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە ، جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان  تەنها مامەلەی پێشکەش کردوەو مافی دەنگ دانی هەیە هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لەکەرکوک بوەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بوەو ٥٧ ی کەرکوکەو تەرحیل نەبوە بەلام بتاقەی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە ، هەروەها هەموو ئەو هاولاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان رەشکراوەتەوە لادەبرین و مافی دەنگ دانیان نییە ، لیرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کوردو دەرەوەی کورد کە هاوکار بون لەدەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ، 

هەروەها بۆ یەکەم جارە لەبابەتی دابەش کردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەلگیرا . 

ماوەتەوە بلیم بەپێ یاسا ئەو دەسەلاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەلبژاردن لە پارتزگایەک دوا بخات کە خەلکانیک ئامانجیان بو ، پیرۆزە لەخەلکی شارەکەم .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه