ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ده‌بێت خه‌ڵکی سلێمانی بزانن، ئه‌وه‌ی له شاره‌که‌یان روو دەدات، به ئاشکرا دزین و دیارنه‌مانی پاره‌کانیانه، بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که رێگا نه‌درێت خه‌ڵکی سلێمانی به بارمتە بگیرێت
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی گوتی: “سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی باش ده‌زانن چی قه‌وماوه، ده‌بێت خه‌ڵکی سلێمانی بڕیار بده‌ن، هه‌موو یه‌کێتی و گۆڕان و حزبه‌کان ده‌زانن له سلێمانی چی رووی داوە، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵک خه‌ڵکی سلێمانی بزانن به بارمته گیراون و به‌ده‌ستی ئەنقه‌ست سزایان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش پاداشتی خه‌ڵکی سلێمانییه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی که له‌وێن و ده‌نگیان ده‌ده‌نێ
ئەوەشی نەشاردەوە كە خەڵكی شارەكە ”كراونەتە بارمتە“، ئەمەشی بە ”رەفتارێكی چەتەگەری“ وەسف كرد و گوتی: ”خەڵك دەپرسێ بۆچی نه‌وت گران بووه و خه‌ڵک هێشتا گرفتی دارایی هه‌یه؟ وەڵامەكەی ڕوونە، به‌ڵێ نه‌وت گران بووه، به‌ڵام سلێمانی سەرجەم داهاتەكانی خۆی بڕیوه و نایگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەر بەهۆی هەوڵەكانی یەكێتی لە بەغداشەوە بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بڕدراوە، بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتیش بەو ڕادەیە نییە كە قەرەبووی ئەو هەموو پارەیە بكاتەوە
عه‌لی عه‌ونی، راشی گه‌یاند: “کاتی خۆی مه‌لا به‌خیتار گوتی پاره له ژێرزه‌مینه‌کانە، خه‌ڵکی سلێمانی ناحه‌ق نییه ئه‌و خۆپیشاندانانه له سلێمانی ده‌کات، به‌ڵام راگه‌یاندن و ئاراسته سیاسییه‌که رووی ناڕازییه‌کان ئاراستەی هه‌ولێر ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ولێر هیچ گوناحی نییه، له رووی سیاسی و ئیداری و بودجه‌وه، سلێمانی هیچ شتێکی به ده‌ست هه‌ولێر نییه تا خه‌ڵک گله‌یی بکات، ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هەڵوێست له دژی حزبه‌کانی سلێمانی وه‌ربگرێت، ئەوانە هه‌موویان برابه‌شی یه‌کترن، نه‌وه‌ی نوێ، ئیسلامییه‌کان، یه‌کێتی و حزبی تریش له دزینی پارەی سلێمانی برابه‌شی یه‌کترن، راست نییه كە ئاگادار نین، هه‌موویان ئاگادارن، به‌ڵام له‌نێوان خۆیاندا به‌شی ده‌که‌ن و دەنگ ناكەن
ئەو ئه‌ندامەی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته روو: “ئه‌و پاره‌یەی له سلێمانی دیار نه‌ماوه، له به‌غدا کاری خراپی پێ ده‌کرێت، به‌رهه‌م ساڵح دەنگی په‌رله‌مانتارەكانی پێ ده‌کڕێت، ئەمە بازاڕێکی خراپه له به‌غدا، وێڕای ئه‌وه‌ی له به‌غدا ئه‌و دۆخه هه‌یه، که‌چی خراپەكانی به‌غداش ده‌خه‌نه ئەستۆی هه‌ولێر، ئه‌وان پێیان وایه پارتی خاوەنی هه‌رێمی کوردستانە و ئه‌وان خۆیان به خاوەنی نازانن، ئه‌وه‌تا عه‌لی باپیر ده‌ڵێت هه‌رێمه‌که‌تان، به‌ڵێ هه‌رێمی ئێمه‌یه و قوربانیی بۆ ده‌ده‌ین و ده‌یپارێزێت، ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه، بۆیه پاره‌ی بانكی ئه‌وان بۆ به‌غدا ده‌ڕوات
عەلی عەونی بە باشی دەزانێت، ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان زیاتر بکرێت، هەر پارێزگایەی خۆی ئیدارەی خۆی بدات، ”ئه‌وکاته خەڵكیش بۆی ڕوون دەبێتەوە كێ بەرپرسیاری راستەقینەی که‌موکورتییه‌کانە، به ئه‌مری واقع خه‌ریکه ئه‌وان دووئیداره‌یی دروست ده‌که‌ن و دانیش نانێن به حکوومه‌ت، بەڵام ئەگەر ئەمە بكرێت، ئەوكاتە سه‌فه‌قاتی ژێربەژێر ده‌که‌ن و پاره ناهێڵن و تێکی ده‌دەن
وەڵام بدەوه