Kurdistan Press - داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر ھەولێر دەکرێت داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر ھەولێر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر ھەولێر دەکرێت

فراکسیۆنی پارتی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکەن دەربارەی ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێر و، لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، موقتەدا سەدریش داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی کردووە.

د. سەباح سوبحی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی کردووە دەربارەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر شاری ھەولێر، لەبەر ئەوەی ھێرشکردن بۆ سەر ھەولێر ھێرشکردنە بۆ سەر ھەموو عێراق و، ھەولێر وەک پایتەختی ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی سیاسیی ھەیە لە ناوچەکە و عێراقدا، موقتەدا سەدریش داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی کردووە لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێرەوە.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: "تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ھەولێر کاریگەریی لەسەر ھەموو عێراق و تەنانەت ناوچەکەش ھەیە، سەقامگیریی ھەولێر گرینگە بۆ عێراق و ناوچەکە و جگە لە خەڵکی خۆجێی ھەولێر، چەندین نوێنەری وڵاتان و خەڵکی بیانیشی تێدایە.''

د. سەباح سوبحی پێی وایە دەبێت پەرلەمانی عێراق ھەڵوێستی ڕوونی ھەبێت لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر و دەشڵێت: "کۆبوونەوەی پەرلەمان بە گرینگ دەزانین بۆ ئەوەی ھێرشەکان دووبارە نەبنەوە و پێم وایە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەگەر بکرێت ئەوە بێگومان جێگەی خۆی دەگرێت، چونکە عێراق ئەمڕۆ ھەمووی سەرقاڵە بە ھێرشەکەی سەر ھەولێر و نابێت ھیچ کەس و وڵاتێک ئەو مافە بە خۆی بدات کە ھێرش بکاتە سەر هەولێر.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه