Kurdistan Press - ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژانی چەند سنوورێک دابەشدەکرێت. ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژانی چەند سنوورێک دابەشدەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژانی چەند سنوورێک دابەشدەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین، مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێنوێنییەکان، مانگی حەوت و هەشت، کە پشووی هاوینە، نیوەی پارەی بڕاوە دەدرێتە وانەبێژان، واتا ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دینار خەرج دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٦ ھەزار مامۆستای وانەبێژ هەن کە زیاتر لە ٢٥٪ـی کۆی میلاکاتی پەروەردە پێکدێنن و شایستەی مانگانەیان لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٤٠٠هەزار دینارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه