Kurdistan Press - شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند، لە رۆژی دووشەممە 16/10/2023ی ناوڕاستی ئەم ھەفتەیە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست کە بارستە ھەوایەکی فێنک و کەمێک بارانیشی لەگەڵ دەبێت بۆ سەر ناوچە شاخاویەکان ھاوکات بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە و زیادبوونی خێرای با لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەبێت بەئاراستەی ناوەراستی عێراق و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە زیاتریش ناوچەکانی باشوری ھەرێمی كوردستان تا رۆژی سێشەممە دەخایەنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، پلەکانی گەرماش لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ و دوو رۆژی داھاتوو بەنزیکەی 4 بۆ 6 پلە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لەسەرجەم ناوچەکاندا کەش فێنکتر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا