Kurdistan Press - به‌شداریكردنی بانكێكی دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راگه‌یه‌ندرا به‌شداریكردنی بانكێكی دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راگه‌یه‌ندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌شداریكردنی بانكێكی دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راگه‌یه‌ندرا

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكێكی دیکە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروستبوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکاندا.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنێت، کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.

بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـه‌وه‌ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک کە ئەوانیش بانکی Ashur، BBAC، Cihan وRT  ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی پرۆژەکان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان.

پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات.

هەموو زانیارییەکان بۆ سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لەم ماڵپەڕەدا بەردەستن :

‏ www.myaccount.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی زیاتر بخرێتە ناو پرۆگرامەکەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

16 تشرینی یەکەم 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه