Kurdistan Press - مەسرور بارزانی خەنانیشینان چیتر ناچارنابن چەندین کاتژمێر لە سرەدابن مەسرور بارزانی خەنانیشینان چیتر ناچارنابن چەندین کاتژمێر لە سرەدابن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی خەنانیشینان چیتر ناچارنابن چەندین کاتژمێر لە سرەدابن

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسی بانكیی عێراقی له‌ هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له‌ وتاره‌كه‌یدا، ڕایگه‌یاند: بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی كوردستان، چاكسازیكردن و پێشخستن و كاراكردنی كەرتی بانكی، پێویستییەكی هەرەلەپێشە بۆ هێنانەدیی گەشەپێدانی ئابووری. دروستكردنی سیستەمێكی بەهێز و كاریگەر و چالاكی سیستەمی بانكی، ئامانجێكی گرنگی كابینەی نۆیەم بووە، بۆیە كار دەكەین بۆ چاكسازیكردن لە سیستەمی بانكی و بنیادنانی ژێرخان و بنەمایەكی هاوچەرخ و بەهێز بۆ ئابووریی هەرێمەكەمان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: لێرەدا هەندێك لە پلانەكانمان لەبارەی چاكسازیكردن لە كەرتی بانكی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێوە باس بكەم:
لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا خانەنشینانی هەرێمی كوردستان چیتر ناچار نابن چەندین كاتژمێر لە گەرمای هاوین و سەرمای زستاندا بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان لە سرەدا بن، بەڵكوو لە رۆژێكی دیاریكراودا پارەكانیان دەچێتە سەر حیسابی بانكییان.
هەروەها بازرگانان چیتر ناچار نابن بە قەبارەیەكی زۆر پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، بەڵكوو دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین چاودێریی حیسابی بانكییان بكەن و خزمەتگوزارییە داراییەكانیان ئەنجام بدەن.
ئەوانەشی كە قەرزی بچووكیان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر دەوێ، ڕووبەڕووی پرۆسەیەكی ئاسانتر دەبنەوە.
ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات كە دەیانەوێ پارە بۆ خزم و كەسوكاریان بنێرن، چیتر ناچار نابن لە ڕێگەی سەنتەرەكانی حەواڵەوە ئەمە بكەن.
تا كۆتایی ئەمساڵ، هەزاران فەرمانبەری كەرتی گشتی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من تۆمار دەكرێن و حیسابی بانكییان لە بانكە تایبەتەكانەوە بۆ دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی مووچەكانیان لەو رێگەیەوە وەربگرن. لە ساڵی داهاتووشدا ئەم پرۆسەیە خێراتر دەبێت و پابەندین بەوەی تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، یەك ملیۆن مووچەخۆر حیسابی بانكییان هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه