Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی

بەپرسێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی داهات و پارەی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "مانگانە داهاتی كۆتایی 170 ملیار دینارە و بۆ مووچە و خەرجییەكانی حكوومەت خەرج دەكرێت."

مه‌ولوود سابیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "بە هەڵە لێكدانەوەیەك لە بابەتی ئەژماركردن و لێكدانەوەی داهاتی هەرێمی كوردستان هەیە، هەموو داهات بە نەقدی نییە تاوەكوو بۆ مووچە تەرخان بكرێت، بۆ نموونە دەگوترێت 320 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە، ئەو لێكدانەوەیە هەڵەیە، بەڵكوو دەبێت داهاتی كۆتایی ئەژمار بكەین، بزانین چەندە."

زیاتر گوتیشی: "داهاتی كۆتایی ئەو بڕەیە، كە وەكوو نەقد دەتوانین بۆ مووچە و پێشینەی فەرمانگەكان و پێداویستیی حكوومەت بەكاری بهێنین، ئێمە لە بانك قەیدمان هەیە، ئەوەش نەقد و كاش نییە، گەڕانەوەی پێشینە و قەرزەكان بە داهات ئەژمار كراوە، ئەوەش داهات نییە، بەڵكوو یەكلاكردنەوە و تەسوییەیە."

مه‌ولوود سابیر داهاتی ئاشکرا کرد و گوتی: "داهاتی نەقد ئەوەی هەیە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی، مانگانە 170 ملیار دینارە و داهاتی كۆتاییە."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا، كە هەندێك لە وەزارەتەكان بەشێكی داهات بۆ خۆیان دەگێڕنەوە و خەرجی دەكەن، گوتیشی: "بۆ نموونە، لە هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ 25%ی داهات بۆ خۆیانە و هەموو داهاتەكە بۆ ئێمە نییە، تاوەكو بەكاری بهێنین، لە زۆر لە وەزارەتەكان رێژەیەك لەو داهاتەی دەستیان دەكەوێت و دێتە بانكەكان دیاری كراوە، رێژەكە بۆ خۆیان بەكاری دەهێنن."

مه‌ولوود سابیر دەشڵێت: "وەكوو حكوومەت بە شەقافی كار دەكەین و داتاكانیش هەمووی لەبەردەستمانن و بە بەڵگە هەن، بەڵام لە باسی داهات ناتێگەیشتن هەیە، داهاتی كۆتایی ئەوەیە كە ئێمە دەتوانین وەكوو نەقد بۆ مووچە و خەرجییەكانی حكوومەت بەكاری بهێنین، كە چەندین خەرجیی هەیە و بەردەوام پێویستی بە پارە و تەمویل هەیە."

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە مانگانە پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە، ئەوە جگە لە پێشینەی مانگانەی وەزارەتەكان و خەرجییەكانی حكوومەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه