بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە هەندێک کات و شوێن، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆوە کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
وەڵام بدەوه