Kurdistan Press - دەرماڵەی قوتابییان دابەش دەکرێت دەرماڵەی قوتابییان دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەرماڵەی قوتابییان دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ لە زانکۆیەک دوایین دەرماڵەی قوتابییان بۆ ساڵی 2022 دابەش دەکرێت و بەرپرسێکیش ئاشکرای دەکات، ڕەزامەندیی خەرجکردنی دەرماڵەی شەش مانگی ئەمساڵ وەرگیرا.

سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر،ڕایگەیاند: "پێشتر دەرماڵەی مانگەکانی 9 و 11 و 12 بۆ ساڵی 2022 دابەش کرابوو، تەنیا مانگی 10 مابوو لە ئەمڕۆوە دابەش بکرێت."

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە شەش کۆلێژ و شەش پەیمانگا پێکهاتووە، کە لەناو هەولێر و لە خەبات و کۆیە و چۆمان و مێرگەسوورن و ئێستا هەشت هەزار قوتابی تیایدا دەخوێنن.

سەرمەند بەرزنجی، ئاشکراشی کرد: " ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە و داراییش ڕازامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی یەك ملیار و 981 ملیۆن و 572 هەزار دینار، کە بۆ شەش مانگ، واتا مانگەکانی 1بۆ، 6ـی 2023، ئەوەی ماوە تەمویل بدرێته بانکی زانکۆ و چەکەکان بدرێ و پارەکە خەرج دەکرێت."

بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ڕوونیشی کردەوە: "بەگشتی بۆ دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆمان بۆ مانگەکانی (9، 10، 11، 12)ی 2023 بڕەکەی یەك ملیار و 39 ملیۆن و 416 هەزار دینار خەرج کراوە."

دەرماڵەی قوتابییانی ناوشار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.

ئاشکراشی کرد، بۆ هەر 10مانگەکە سێ ملیار و 920 ملیۆن دینار خەرج کراوە، گوتیشی: "زیاتر لە چوار هەزار قوتابی له دەرماڵەکە سوودمەند دەبن، کە بەشێکیان زانکۆیان ئەمساڵ تەواو کرد، سەرەڕای قەیرانی دارایی و کێشەکان، بەڵام حکوومەت بەڵێنی خۆی بردووەتە سەر و دەرماڵەکە خەرج دەکرێ، ئەوەش مانای ئەوەیە کابینەی نۆیەم گرنگیی بە قوتابییان دەدات."


پێشتر د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: "دەرماڵەی قوتابییان بڕیارەكەی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەرچووە و پشتیوانییە بۆ قوتابییان، پارەکە تەنیا بۆ چەند مانگێك نییە."

ئەو گوتیشی: "مانگانە دەرماڵەی زانکۆکەمان 900، ملیۆون دیناری پێویستە، بۆیه کار دەکەین پارەکە دەستەبەر بکەین و لەگەڵ وەزارەتی دارایش قسەمان کردووە."

لەو بڕیارەی حكوومەتدا مانگانه‌ زیاتر له‌ 113 هه‌زار قوتابیی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تەواوی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

د. عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕە‌زاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند: "بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022 بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار دابین كرا، بۆ نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و دەرماڵەی قوتابییان و خوێندكاران، بۆ ساڵی خوێندنی 2022- 2023، بە رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمان بودجە تەرخان كرایەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا