Kurdistan Press - ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە نێوان پارتی و گۆڕان بڵاو کرایەوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە نێوان پارتی و گۆڕان بڵاو کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە نێوان پارتی و گۆڕان بڵاو کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا".

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە".

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه