ئهمڕۆ چوارشهممه، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی كردنهوهی قوتابخانهیهك ڕایگهیاند، لە بابەتی ڕیفۆرم لە پەروەردە و كەرتی پەروەردە، ئەم كابینەیە كاری زۆری كردووە.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی كردنهوهی قوتابخانه و باخچهی منداڵانی ماجیدی له ههولێر، گوتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، دەزانم كە قوتابخانە شوێنێكە پێویستە زۆر گونجاو بێت، كەشێكی وای تێدا بێت كە قوتابیی هەست بە ئارامی بكهن، قوتابی تەنیا فێركردنی خوێندن نییە، بەڵكوو پەروەردەكردنیشە.
سهرۆكی حكوومهت، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، با ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن لەو شوێنەی كە مافەكانیان پێشێل كردووین، حكوومەتی هەرێم حكوومەتی ئێوەیە، شتێك نییە جیاواز بێت لە ئێوە.
ئهمهش دهقی قسهكانی سهرۆكی حكوومهته:-
بە ڕاستی زۆر زۆر خۆشحاڵم كە سەردانتان دەكەم و ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكە دەبینین، جێی دەستخۆشییە و لێتان پیرۆز بێ و ئیشەڵا شتی وا زۆرتر بكرێ و قوتابییە خۆشەویستەكانمان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بتوانن خاوەنی قوتابخانەیەكی وا ڕێك و پێك بن. جێی خۆیەتی لێرە من زۆر زۆر سوپاسی (كاك ئەحمەد) بكەم بۆ دروستكردنی ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكە، كە سەردانمان كرد و تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكار هاتووە، بە شێوازێكی زۆر ڕێك و پێك پۆلەكان دروست كراون، ئەو پێویستییانەی كە قوتابی دەیەوێت، بۆیان دابین كراوە.
زۆر سوپاسی مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم كە ئەوانیش بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكانمان، هیوادارم نموونەی كاك ئەحمەد و ئەم مامۆستا بەڕێزانە زیاتر بێ.
دەزانم كە قوتابخانە شوێنێكە پێویستە زۆر گونجاو بێت، كەشێكی وای تێدا بێت كە قوتابیی هەست بە ئارامی بكهن، قوتابی تەنیا فێركردنی خوێندن نییە، بەڵكوو پەروەردەكردنیشە، كە قوتابی دێتە قوتابخانە دەبێ فێری ئەوە بێت كە دواتر چۆن لە ژیاندا مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی رۆژگار بكات؟ یەكەم وانە لە مامۆستاكەی فێر دەبێت، بۆیە ئەوەی لەسەر حكوومەتە، پێویستە كەشێكی گونجاو، قوتابخانەی ڕێك و پێك بۆ قوتابییە خۆشەویستەكان دروست بكات.
دەزانم كەموكورتیمان لە زۆر شوێن هەیە، بەڵام ئەوەی حكوومەت لەسەریەتی و لە توانایدایە، بەردەوام دەبێت لەوەی كە قوتابخانەی نوێ دروست بكەین یان ئەو قوتابخانانەی كە هەن، نۆژەنیان بكەینەوە. تا ئێستا زۆر لەو قوتابخانانە نۆژەنكراونەتەوە و هەندێك قوتابخانەی نوێش دروست كراون، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە زۆر قوتابخانەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی هەموو كوردستان، بەردەوام دەبین.
لە بابەتی ریفۆرم لە پەروەردە و كەرتی پەروەردە، ئەم كابینەیە كاری زۆری كردووە، لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسێكی تایبەتی دكتۆر ئالان، وەزیری پەروەردە بكەم كە بەڕاستی نموونەی وەزیری سەركەوتوو بووە لەم كابینەیە و هەموو ئەركەكانی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێ كردووە و بەردەوامە لەوەی خزمەتی كەرتی پەروەردە و قوتابیان و مامۆستایان بكات، من سوپاسی جەنابی وەزیر و هەموو ستاف و ئەو بەڕێوەبەرانە دەكەم كە لە وەزارەت ئەم ئەركەیان هەڵگرتووە و بەردەوامن و بە ئەمانەت ئەركەكەی خۆیان جێبەجێ دەكەن.
لێرەدا من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم كە بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكان، دەزانم كە دۆخی ژیانیان سەختە و ئاسان نەبووە، بە تایبەتی ئەم ماوەیەی رابردوو كە بابەتی مووچە بووە بە بابەتێكی سەرەكیی كێشە، بە تایبەتی ئەوانەی كە جگە لە مووچە، هیچ داهاتێكی تریان بۆ بژێویی ژیانی خۆیان نییە، بەڵام مامۆستاكان بە لەخۆبردوویی هاتوون دەرس دەدەن و وانە دەڵێنەوە، من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم.
ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تریش كە تاكوو ئێستا نەیانتوانیوە بەردەوام بن لە خوێندن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، من لێرە دەمەوێ پاڵپشتیی خۆم بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕم، منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەوان كە پێویستە هەموو ماف و شایستە داراییەكانی ئەوان دابین بكرێت، بەڵام ڕووی ڕەخنەكانمان لەو لایە بێت كە هۆكارە بۆ بڕین یان دواخستنی مووچەكانیان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكار نییە، حكوومەتی هەرێم زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین كات مووچەكانیان بۆ دابین بكات، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی بەیەكەوە داوای ئەو مافەی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی تری خەڵكی كوردستان بكەین.
بەداخەوە هەندێك لایەن لەوانەیە سواری شەپۆلەكە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستا بكەن، ئەوانەی كە ئێستا هانی مامۆستایان دەدەن كە نەیەنەوە بۆ پۆلەكان و قوتابخانەكان، دەیانەوێ تۆڵەی ئەوانەی مووچەكانیان بڕیوە لە قوتابییەكان بكەنەوە كە ئەمە بەهیچ جۆرێك شیاو نییە، قوتابیی پێویستە یەكەم وانە كە لە مامۆستا فێر بێت، وانەی كۆڵنەدان و بەردەوامبوونە، دەبێ یارمەتیی یەكتر بدەین بۆ ئەوەی قوتابیانی ئێمە لە سەرەتاوە فێری خۆشەویستی بن، فێری كۆڵنەدان بن، فێری بەردەوامبوون بن، فێری خۆڕاگریی بن، فێری ئەوە بن كە چۆن لە ژیاندا پێویستە بە سەربەرزی بمێننەوە و بە هیچ جۆرێك كۆڵ نەدەن بۆ هیچ لەو گرفتانەی كە دێتە ژیانی رۆژانەیان.
من لێرە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، با ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن لەو شوێنەی كە مافەكانیان پێشێل كردووین، حكوومەتی هەرێم حكوومەتی ئێوەیە، شتێك نییە جیاواز بێت لە ئێوە، لە خزمەتی ئێوەدایە و بەردەوامیش دەبین، دڵنیاشتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین هیچ مافێكی هیچ مامۆستایەك بفەوتێت، هەموویان قەرەبوو دەكرێنەوە، پێش ماوەیەكیش گوتم كە تەنیا ئەوەی قەرەبوو نەكرێتەوە، ئەم تاقیكردنەوەیە، خوێندنی منداڵانە كە هیوادارم مامۆستا بەڕێزەكان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و لەگەڵ قوتابییە خۆشەویستەكان بەردەوام بن لە وانەگوتنەوە و پەروەردەكردنی قوتابی لەسەر بنەمایەكی تەندروست.
جارێكی تر سوپاسی هەمووتان دەكەم، پیرۆزبایی ئەم قوتابخانە جوانەتان لێ دەكەم، هیوادارم هەمووتان سەركەوتوو بن و پلەی باشیش بەدەست بهێنن.
داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، با ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن
1سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا چەکی زۆر دەداتە ئیسرائیل
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆپراسیۆنی گەورە دەست پێ دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیارێکی گرنگ لە سەرۆک وەزیرانی کوردستانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش راگەیاندرا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتنی کۆتایی کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه