ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئوردنی ساڵح قەلاب پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئوردنی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو."
دەشڵێت: "سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردن و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم."


وەڵام بدەوه