Kurdistan Press - پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر كراوه‌ و هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر كراوه‌ و هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر كراوه‌ و هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر كراوه‌ و هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: توانراوە لەماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ نرخەكه‌ی لە بازاڕدا ڕووی لە دابەزین كردووه‌.
ڕاشیگه‌یاند: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بووە، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بە 10 ڕۆژ نەوت دراوەتە نزیکەی 204 هەزار خێزان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: توانراوه‌ زیاتر له‌ 73 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت، له‌م بڕه‌ش تا ئێستا زیاتر له‌ 40 ملیۆن لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوه‌.
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسەی دابه‌شكردنی نه‌وت بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتەكەیان بەسەردا دابەش بكرێت بە تایبەتی ناوشار و دەوروبەر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه