بەشی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان بە گشتی هەور و نیمچە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە رۆژانی 2، 3 و 4ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی بارانبارین دەکرێت."
رۆژی دووشەممە (30-10-2023) بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەوردەبێت و پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە، بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ گوتی، "لەم دوو رۆژەدا پێشبینی بارانبارین ناکرێت، بەڵام لە رۆژانی 2، 3 و 4ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی بارانبارین دەکرێت کە کاریگەرییەکەی زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت."
بەگوتەی ئاراس جەبار، پێشبینی دەکرێت ئەو رۆژانە "لە بەشێک لە ناوچەکان نمەباران ببارێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سلێمانی و هەڵەبجە تاوەباران بێت و لەوێ کاریگەرییەکەی زیاتر بێت؛ پلەی گەرماش دادەبەزێت."
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی (سێشەممە):
هەولێر؛ 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 27 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 20 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 34 پلەى سیلیزى

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نرخی دەنگ کڕین فڕی
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه