فڕاکسیۆنی پارتی چاوەڕێی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، سەرۆکی فراکسیۆنیش دەڵێت، پارتی پڕۆژەی ھیچ لایەنێکی ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵام پڕۆژەکان نەخراونەتە کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی پڕۆژەی ھیچ لایەنێکی لەبارەی ھەڵبژاردن و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەوە ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵام ھیچ پڕۆژەیەک نەخراوەتە کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە کۆبوونەوەی پەرلەمان پڕۆژەکانی تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بخرێنە کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە.''
زانا مەلا خالید دەشڵێت: ''دیار نییە کەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئێمە پێشتر ھۆشداریمان داوەتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە و، کار بۆ ئەوە دەکەین کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە یەکلایی بکرێتەوە.''
وەڵام بدەوه