Kurdistan Press - ئاساییە پارتی و حکومەت بەگەندەڵ بزانی ئاساییە پارتی و حکومەت بەگەندەڵ بزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاساییە پارتی و حکومەت بەگەندەڵ بزانی

لەدوای ڕاپەڕینەوە لە کوردستان ھیچ حیزبێک دروست نەبوە یان لە حیزبێکی تر جیانەبۆتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک بێت بەڵکو لەسەر بنەمای تموحی دەسەڵات و بوون بە کەسی یەکەم حیزبیان دروست کردووە! 

ئاساییە بڵێی پارتی گەندەڵە، بانگەشە بۆ خۆت بکەی بڵێی گەر خەڵک دەنگ بە ئێمە بدات زۆر باشتر دەبین لە پارتی، ھەر ھیچ نەبێت وەکو پارتی نابین ئەمە دەچێتە چوارچێوەی ململانێی حیزبایەتی کە لە ھەموو جیھانا ھەیە. ئاساییە بڵێی حکومەتی ھەرێم گەندەڵ و کەم تەرخەمە، داوای چاکسازی بکەی و بەرنامەت ھەبێت کە جاری داھاتوو خۆت  ببیت بەحکومەت! ئەمەش لەچوارچێوەی تموحی ھەموو حیزبەکانی جیھانە. 

بەڵام نەک ھەر کارەساتە بەڵکو تاوانە کە ھەر شتێک بە دڵت نەبێت ھەر دەمت بکرێتەوە داوای تەسلیم بونی ھەرێم بە بەغدا بکەی، لە کاتێک دا خۆت بەحیزب بزانی! داوای چارەسەری لەخەڵکی بێگانە بکەی، ئەمە دەچێتە چوارچێوەی خۆفرۆشی! 

مادەم خۆت پێ ھیچ نیە، کارت نیە ھەر کاردانەوەت ھەیە بۆ کاری خەڵکی تر ئەی چما حیزبی؟چما بارەگا و مەکۆ و مەڵبەندت ھەیە؟ کە چارەسەرت بۆ ھیچ شتێک پێ نیە ھەر بە خەڵکی ترەوە دەیگری! ئەوکات حیزبی کە چارەسەرت پێ بوو بۆ گرفت و کێشەکان، گەر  چارەسەرت پێ نەبوو، ھەگبەت خاڵی بوو ھەر داوای بەش لە خەڵکی تر بکەی ئەوکات حیزب نیت بەڵکو دوکان و مارکێتی سیاسی،  کە دوکان و مارکێتی سیاسی بوی بازرگانی سیاسیت، کەبازرگانی سیاسی بوی شەڕ بۆ خەڵک ناکەن بەڵکو شەڕ و سیاسەت ھەر شتێک بە خەڵک دەکەی بۆ قازانجکردنی بازرگانیەکەت جا سەر بەھەر ئایدۆلۆژیایەک بیت ئیسلامی یان عەلمانی و سۆسیالیستی! 

لە ھەموو جیھان بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا ململانێی حیزبایەتەی تا سەر ئێسقانە،بەڵام ھیچ حیزبێک لەسەر کاردانەوە کارناکات بەڵکو بەرنامەی تایبەت بە خۆی ھەیە کە باشتر بێت لە حیزبەکانی تر، ئەمەش وایکردوە کە حیزبەکان کەمبن، لەزۆر وڵاتان تەنھا دوو حیزب ھەبن چونکە زوو زوو خەڵک ناتوانێت شان بداتە بەر ئەو بەرپرسیارێتیە مەزنە! بەڵام لەکوردستان ئەوەی ئاسانە حیزب دروستکردنە، چونکە ھیچ کار و بەرنامەی تایبەت بەخۆی نیە کە باشتر بن لە حیزبی دەسەڵات بەڵکو تەنھا کاردانەوەیان ھەیە کەچۆن دژایەتی ئەو حیزبە بکەن کە کارو بەرنامەی ھەیە نەک کاردانەوە! 

لەدوای ڕاپەڕینەوە لە کوردستان ھیچ حیزبێک دروست نەبوە یان لە حیزبێکی تر جیانەبۆتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک بێت بەڵکو لەسەر بنەمای تموحی دەسەڵات و بوون بە کەسی یەکەم حیزبیان دروست کردوە!   

کەسی وا ھەبوە بۆ تاپۆکردنی کۆمپانیا و گردو و  زەوی زۆر حیزبی دروستکردوە لەژێر دروشمی گۆڕینی دەسەڵات! کەسی واش ھەیە کە تەمەنی خۆی  ھەمووی لە ئەوروپا بەڕێکردوە ھاتۆتە سەر سفرەی حازر، کەچی کە شتێک بەدڵی نەبێت ،نەبووە بەکەسی یەکەمی حیزب ھەڕەشەی جیابونەوە دەکات و جیاشبۆتەوە حیزبی درستکردوە! کەسی تریش ھەبووە قەرزاری حکومەت و خەڵک، بە ئاشکرا دزی لە خەڵک کردوە کەچی حیزبی دروستکردوە بانگەشەی باشترکردنی ژیانی خەڵک دەکات! کەسی واش ھەبووە تاوانبارە بەزۆر کەیسی نامرۆڤایەتی تێوەگلاوە بەژەھرکردکردن و ھەڕەشەکردنی  کادری خۆی بەتەمایە حیزب دروست بکات خۆی بە ئەڵتارناتیڤی حکومەت دەزانێت. 

کێشە و گرفتە جەوھەریەکانی خەڵکی کوردستان حیزبی زۆری بێ کار و بەرنامەیە، کە ھەر حیزبێک دروست بێت نەک ھەر کێشەکانی خەڵک چارەسەر ناکات بەڵکو کێشەکانی خەڵک زۆرتر دەکەن،چونکە ھەر سەرەتای دروستبونیان لەپێناو خەڵک  دروست نەبونە بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان دروست بونە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه