Kurdistan Press - لەبەشەخۆراکى مانگانە ئەو پێوستیانە زیاد دەکرێن لەبەشەخۆراکى مانگانە ئەو پێوستیانە زیاد دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبەشەخۆراکى مانگانە ئەو پێوستیانە زیاد دەکرێن

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ زیادكردنی شیر و په‌نیر بۆ گه‌وران له‌ سه‌به‌ته‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان.

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی تشرینی دووه‌می 2023) موسه‌نا جه‌بار، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، پێشنیازی زیادكردنی په‌نیر و شیر بۆ گه‌وران له‌ سه‌به‌ته‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان به‌م زووانه‌ په‌سند ده‌كرێت و هه‌ردوو مادده‌ زیادكراوه‌كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا و له‌دوای په‌سندكردنی پێشنیازه‌كه‌ مانگانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، 325 ئاش له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق كار ده‌كه‌ن و ساڵانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی دوو ملیۆن تۆن ئاردی سفریان هه‌یه‌.

موسه‌نا جه‌بار هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه‌، كۆگاكانی عێراق تاوه‌كو مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می كۆگاكراوی گه‌نمیان هه‌یه‌ و ته‌واوی پێوێستییه‌ ناوخۆییه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێشبینی كردووه‌ ئاستی به‌رهه‌می گه‌نم بۆ ساڵی داهاتوو بگاته‌ پێنج ملیۆن تۆن.

ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌، فرۆشگاکانی وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراکیان ڕێکخستووە و فرۆشگاکانی گۆشت و کەلوپەلی خۆراک بە کەمتر لە 30%ـی نرخی بازاڕی خۆیان دەفرۆشن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه