بڕیار وایه له‌م دوو ڕۆژه‌دا مووچه‌ی مانگی نۆی وانه‌بێژان دابه‌شبكرێت، ژمێریاری پەروەردەكان بەگشتی و سنووری سلێمانی بەتایبەت، ئاگادار كرانەوە شایستەی دارایی مانگی نۆی مووچەی وانەبێژان بكرێتە چەك.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوێنێ چەكی مووچەی مانگی نۆی وانه‌بێژان بە پەروەردەكان دراوه بۆ خەرجكردنی، له‌لایه‌ن به‌شی ژمێریاری یاری په‌روه‌رده‌كانه‌وه چه‌كه‌كان نێردراوه بۆ بانك و هەر كات سیوولە بەردەست بێت، ئەوە مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار.
وەڵام بدەوه