به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له ئه‌مشه‌وه‌وه بارانبارین له هه‌ولێر و دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ش له سلێمانی و كه‌ركووك و گه‌رمیان.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند:ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و لە درەنگانى شەودا ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە لە سەر ناوچەکانى باکور و ناوەراستى هەرێم (هه‌ولێر و دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى).
ڕاشیگه‌یاند: سبەى بەیانى ڕۆژی چوارشەم لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى تر‌ى بارنبارین لە ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە دەست پێ دەکات، پاشان دەگاتە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک و سلێمانى.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕێژەى بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەکى تر جیاوازە و هەندێک ناوچەى گەرمیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆڵه‌وه پلەکانى گەرما بە ڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.
وەڵام بدەوه