عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ، لەبارەی هەنگاوەكانی شارەوانی بۆ پاككردنەوەی چەپەرەكانی ئاو و ڕێگرییكردن لە دروستبوونی لافاو، رایگەیاند:لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بەر لە وەرزی بارانبارین بە هەماهەنگی سەرجەم شارەوانییەكان، دەست دەكەین بە پاككردنەوەی چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن (مەنهۆڵ)، لە مانگی تەمووز تا ئێستا لەم پڕۆسەیە بەردەوامین بۆ ئەوەی لە كاتی بارانبارین هیچ گرفتێك دروست نەبێت، لەلایەكی دیكەوە چەند تیمێكی ئێشكگرمان دەستنیشانكردووە، ئەو تیمانە بەر لە بارانبارین دەگەنە ئەو شوێنانەی كە وەك خاڵی لاواز دەستنیشانكراوە كە نزیكەی 50 خاڵ دەبێت و لەوێ چارەسەری ئەو گرفتانە دەكەن كە لە ڕێڕەوەكانی ئاو دروست دەبن.
گوتیشی: بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكان نەبوونە، بۆ نموونە عارەبانچییەك كار و كاسبی خۆی دەكات بەڵام دواتر كە دەگەڕێتەوە ماڵەوە و شوێنەكە بەجێدەهێڵێت دەبینین چەندین پاشماوە لە شوێنەكەیدا بەجێماوە و ئەمە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەم پاشماوانە بچنە ناو چەپەرەكانی ئاو. بۆیە پاراستنی پاك و خاوێنی لە ئیمانە و پێویستە هەموومان پێیەوە پابەند بین.
لەبارەی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر، سەرۆكی شارەوانی هەولێر گوتی: تا ئێستا ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر نزیكە لە سەدا 20 و پلانمان هەیە كە ئەم ڕێژەیە بەرزبكرێتەوە بۆ سەدا 25 ئەویش لە ڕێگای چاندنی دار، هەر بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی كردووە كە هەر گۆڕەپانێك هەیە لە سنووری شارەوانییەكانییان ئەوا هەڵمەتی دارچاندنی بۆ بكەینەوە و لەماوەی ڕابردووشدا ئەم هەڵمەتە لە چەندین گۆڕەپان ئەنجامدراوە.
لەبارەی پشتێنەی سەوزاییەوە، عەبدولواحید ئەحمەد گوتی: پشتێنەی سەوزایی، پانتاییەكەی دوو كیلۆمەترە و درێژییەكەی 80 كیلۆمەترە، واتا بە گشتی 160 كیلۆمەتر سەوزاییە، ئێستا ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چەندین تیمی وەزارەت و پارێزگا دیراسە دەكرێتەوە و زۆنەكان دابەش دەبن بۆ ئەوەی ببێتە پشتێنەیەك بۆ شاری هەولێر و دەبێتە خاڵێكی بەهێز بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
مووشەک لە تاران درا
ئەمرۆ
ئێران شۆک بوو
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵى خۆش لە بارەى ڕێکەوتنى هەولێر و بەغدا هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
بەهای دۆلار بووەتە چەند؟
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەک شارێکی کوردستان هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه