عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان بەرایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 19-11-2023 شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ گوتی: رۆژی یەکشەممە پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر، مەخموور مووچە وەردەگرن و بۆ رۆژەکانی داهاتوو مووچەی پەروەردەکانی دیکە دابەشدەکرێت.
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
ئێستا 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، شایستەی دارایی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.
وەڵام بدەوه