Kurdistan Press - لە هەولێرى پایتەخت پیشانگایەکى بەربووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە لە هەولێرى پایتەخت پیشانگایەکى بەربووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێرى پایتەخت پیشانگایەکى بەربووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە

لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە سێكتەری كشتوكاڵ و پەرەپێدان بە بەروبوومی ناوخۆیی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆیی و هەناردەکردن و هاندانی جوتیاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.23، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر،لە بەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت پیشانگایەکى  بەربووم و بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە و 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستنن.
جێگەى باسە، گرنگیی کردنەوەى ئەم پیشانگایانە لەوەدایە کە لە شوێنی گشتی و دەکرێنەوە و زۆربەی هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر ئاشنابن بە بەروبوومی خۆماڵیی کوردستان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا