وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندن بۆ پێنج كەس لە سنووری چەمچەماڵ رادەگەیەنێت، هەركەسێك تەمەنی لە نێوان 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ بێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ ڕەخساندنی هەلی كار، ئەم چەند هەلی كارە بۆ بنكەی قەرزی بچووكی چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت بەچەند مەرجێك.
ئەو كەسانەی پێویستن، بریتین لە یەك یاسایی و یەك كارگێڕی و دوو ژمێریار و یەك ئایتی، پێویستە كەسی داواكار تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت و دانیشتووی چەمچەماڵ بێت، دامەزراندنەكە بەشێوەی گرێبەست دەبێت.
بەپێی ئەو مەرجانەی دیاری كراوە، نابێت كەسی داواكار لە هیچ دامەزراوەیەك دامەزرابێت، دواین كات بۆ داواكاری، بریتسیە لە 30ـی تشرینی دووەمی ئەم مانگە.

وەڵام بدەوه