ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "کوردستان پرێس"، گەنجینەی شارەكان سەرجەم وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لەبارەی مووچە ئاگادار كردووەتەوە كە بەخێرایی لیستی مووچە بهێنن.
ئەوەیش زانراوە دواین كات بۆ ژمێریاری فەرمانگەكان دیاری كراوە ڕۆژی پێنجی كانوونی یەكەمە، لە دواكەوتنیشی راستەوخۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەكە ئاگادار دەكرێتەوە.
ئەو داوایەی گەنجینە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12ـی ئەمساڵە، ئێستە لیستی مووچەی مانگی 10 و 11 لە گەنجینەكانە و رادەست كراوە.
ساڵانە گەنجینە و بانكەكان بۆ ئەوەی ژمێرەی كۆتایی ساڵیان ئامادە بكەن، زۆربەی كارەكانیان لە دوای 15ـی كانوونی یەكەم رادەگرن.
وەڵام بدەوه