Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیانهەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه