بڕیارە لە سبەی چوارشەممەوە نرخی کارەبای ئەو پڕۆژە و کارگانە دابەزێندرێت کە مۆڵەتی فەرمییان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە. ئەو پڕۆژانەی کراون بە 24 کاژێری و 12% پارەی زیادەیان لێ وەردەگیرا نامێنێت؛ هەروەها کیلۆواتێک کارەبای سیتییەکان لە 144 دینارەوە دەبێتە 100 دینار و ئەو کارەبایەشی کیلۆواتێکی 125 دینارە دەبێتە 90 دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە 28-11-2023، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای ئەو کارگە و پڕۆژانە دەکرێت کە لە دەستەکەمان مۆڵەتیان وەرگرتووە. نرخەکە لە سبەی چوارشەممەوە بە فەرمی دادەبەزێت."
بەرگەشت ئاکرەیی گوتی، "ئەو پڕۆژە و کارگانەی کارەباکەیان کیلۆواتێکی 144 دینار بوو دەبێتە 100 دینار؛ ئەوانەی کیلۆواتێک 125 دینار بوو دەبێتە 90 دینار."
لە بەشێکی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کە کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری بە پێوەری زیرەک، خاوەن پڕۆژەکان 12% کرێی کارەبای زیاتر وەردەگرن، بۆ نموونە، هاونیشتمانییەک بە بەهای 100 هەزار دینار کارەبا بکڕێت، دەبێت 12 هەزار دینار بدات بە خاوەنی پڕۆژەکە. بەرگەشت ئاکرەیی گوتی، "ئەو 12% زیادەش نامێنێت و رێگە نادرێت چی دیکە لە هاووڵاتییان وەربگرێت."
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای ئەو سیتییانە دەکرێت کە کراون بە پریپەید و 24 کاژێر کارەبایان هەیە؛ گوتیشی، "لەو بارەیەوە لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیان و خاوەن پڕۆژەکانیش بڕیار دەدرێت".
بەگوتەی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، سبەی دابەزینی نرخەکان بە فەرمی رادەگەیێندرێت.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه