Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک دەربارەى خەرجکردنى دەرماڵەی ئەم فەرمانبەرانە کە چەند ساڵە ڕاگیراوە ڕوونکردنەوەیەک دەربارەى خەرجکردنى دەرماڵەی ئەم فەرمانبەرانە کە چەند ساڵە ڕاگیراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەى خەرجکردنى دەرماڵەی ئەم فەرمانبەرانە کە چەند ساڵە ڕاگیراوە

لەبارەی دووبارە خەرجكردنەوەی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ژمێریاران و وردبینان، بەرپرسێكی سەندیكاكەیان روونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات، هەوڵ بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دەرماڵەكە دەدرێت.

گۆران فەرهاد، جێگری نەقیبی ژمێریاران و وردبینانی کوردستان، برایگەیاند: "دەرماڵەی ژمێریاران و وردبینان لە ساڵی 2007 خەرج كرا، دواتر لە ساڵی 2008 بە بڕیارێكی دارایی راگیرا، ئێستاش وەكوو ستافی تازەی سەندیكا و ئەنجووومەنی باڵا، هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین، بۆ ئەوەی دەرماڵەكە بگەڕێتەوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەوەی داوا كراوە ئەوەیە، كە بەپێی چەند پلەبەندییەك دەرماڵەی مانگانە لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری و وردبینیی دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج بكرێت."

سەندیکا داوای كردووە، دەرماڵەكە بەم شێوەیە خەرج بکرێت:
* ئەندامان بڕی 75هەزار دینار مانگانە.
*دەستەی (ئەلیف) 60 هەزار دینار مانگانە.
*دەستەی (جیم) 50 هەزار دینار مانگانە.

نەقیبی ژمێریاران و وردبینانی ئاشكرای كرد: "دوای دەرچوونی یاسای ( پلەبەندی مووچە) ژمارە 22 و 23ی ساڵی 2008 بۆ فەرمانبەرانی حکوومەتی کوردستان، خەرجکردنی ئەم دەرماڵەیە راگیرا، ئێمە وەك سەندیکای ژمێریاران و وردبینان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین و هەموو ڕێگایەکی یاسایی دەگرینە بەر، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەرماڵە و گشت شایستە داراییانەی، کە پەیوەستن بە ژمێریاران و وردبینان."

گۆران فەرهاد روونیشی كردەوە، زیاتر لە 16 هەزار ئەندامی راستەقینەیان هەیە، گوتیشی: "بەوردی نازانین چەندیان لە كەرتی تایبەت و چەندیان لە كەرتی حكوومیدان، بەڵام ئەگەر نیوەی ئەو ژمارەیە لە كەرتی حكوومیدا بن، مانگانە 600 ملیۆن دینار بۆ دەرماڵە پێویست دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه