Kurdistan Press - مووچەی مانگی نۆی ئەو توێژە دابەشدەکرێ مووچەی مانگی نۆی ئەو توێژە دابەشدەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی مانگی نۆی ئەو توێژە دابەشدەکرێ

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ،  ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ 30ی11، مووچەی مانگی نۆی وانەبێژانی سنووری سلێمانی دەست پێدەکات و لە پەروەردەی دوکان دەدرێ."
ئاماژەی بەوەش دا: " لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش دەکرێت. لە هەولێر و دهۆک و کۆیە دابەش کراوە."
پێشتر سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، بە ی ڕایگەیاند: "مووچەی مانگی نۆی وانەبێژانی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانمان دابەش کردووە."
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵا باسی لەوەش كرد: "مووچەی مانگی نۆ وەکوو مووچەی مانگی هەشت نییە نیوە بێت، بەڵکوو مووچەی تەواوە، واتا 350 هەزار دینار بۆ 400 هەزار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه