Kurdistan Press - پارەى ئەو توێژەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت پارەى ئەو توێژەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەى ئەو توێژەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت

بەرپرسێكی خانەنشینیی پێشمەرگە، وردەكاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی مووچەی ساڵێك و شەش مانگی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات، كە خانەنشین دەكرێن و دەشڵێت: ”ئێستا بۆ خانەنشینی سەربازی و کۆچکردوو و ئەوانەی بە هۆکاری تەندروستی خانەخشین دەبن، خەرج دەکرێت."
لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە (کوردستان پرێس)ی ڕاگەیاند: "خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی بەردەوامە و ئێستا بۆ خانەنشینی سەربازی و کۆچکردوو و ئەوانەی بە هۆکاری تەندروستی خانەنشین دەبن، پارەکە خەرج دەکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ئەو بڕەی بۆیان دیاری کراوە، پارەکە خەرج دەکرێت، گوتیشی: "مەرجی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت ئەوەیە، کە دەبێت ئەو کەسانە دۆسیەیان لە بەڕێوەبەرایەتییمان هەبێت و مامەڵەکانیشیان تەواو بێت."
لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، جەختی کردەوە: "ئەوانەی کەمئەندام و شەهیدی شەڕی داعش بوون و دۆسیەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامانە، هەموویان پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج کراوە."
پاداشتی کۆتایی خزمەت، كۆكراوەی دوا مووچەیە بۆ ساڵێك و شەش مانگ خەرج دەكرێت، کە بەگشتی لەنێوان 12 بۆ 18 ملیۆن دینار دەبێت.
لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، گوتی: "هەركەسێك دۆسیەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت، ئەوا بەپێی ڕێکارەکان و ئەو بڕە پارەی تەرخان دەکرێت، پارەکەیان پێ دەدرێت."
جەختیشی کردەوە، ئیستا 150ملیۆن دینار بۆ ئەو پرسە تەرخانکراوە.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، هەر خانەنشینێكی پێشمەرگە پاداشتی خانەنشینی وەربگرێت، ئەوا ناتوانێت خزمەتی دیكە ئەگەر هەی بێت، بیخاتە سەر راژەی خانەنشینییەكەی.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد، پاداشتی کۆتایی خزمەت بە یاسا ڕێک خراوە و بەپێی پلە و ساڵانی خزمەت و بڕوانامە و مووچەکەی دەبێت، گوتیشی: "بەپێی ئەو پلەبەنددییە مووچەکان جیاوازن، بۆیە بڕە پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتیش جیاوازە، بەڵام بڕە پارەیەکی باشە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه