Kurdistan Press - دەڕماڵەى ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێ دەڕماڵەى ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەڕماڵەى ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێ

وەزارەتی دارایی، چەند بڕیارێك بۆ مووچە و دەرماڵەی ئەو فەرمانبەر و كارمەندانە دەردەكات، كە لە كوشتارگەكان كار دەكەن و برٍە پارەیەكیش وەكوو مانگانە بۆ ئەو شوێنانە خەرج دەكرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، لە 12ی11ی 2023 دەرچووە ، ئاماژە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران و كۆنووسێكی لێژنەی پێداچوونەوەی رێنوێنییەكان كراوە و تیایدا چەند بڕیارێك سەبارەت بە داهات و خەرجیی بەڕێوەبەرایەتیی كوشتارگەكان دراوە.
ئاماژە بەوە كراوە، 20%ی دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرە هەمیشەییانە خەرج دەكرێت، كە لە كوشتارگەكان كار دەكەن و بەركەوتەیان لەگەڵ گۆشت و ئاژەڵدا هەیە.
وەزارەتی دارایی بڕیاری ئەوەیشی داوە، كە بڕی 380 هەزار دینار تەرخان دەكرێت بۆ فەرمانبەری كرێی رۆژانە، كە لە كوشتارگەی هەولێر كار دەكەن.
ئەوەش روونكراوەتەوە، كە بڕی 25 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ كوشتارگەكان تەرخان دەكرێت.
بەپێی بڕیارەكان دەبێت 100%ی داهاتی ئەو شوێنانە بكرێتە داهاتی كۆتایی و بۆ گەنجینە بگەڕێندرێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە، كە رسووماتی وەرگیراو بۆ ئاژەڵی گەورە هەشت هەزار دینار و بۆ ئاژەڵی بچووكیش دوو هەزار و 500 دینار دەبێت.
وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، بڕیارەكانی ئەو گشتاندنە لە 1ی 1ی 2024وە جێبەجێ دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه