Kurdistan Press - د.ئومێد سەباح: پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات د.ئومێد سەباح: پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د.ئومێد سەباح: پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی كانوونی یەكەمی 2023،  د.ئومێد سەباح،ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەری فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی لقی 3ـی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لەلایەن محەمەد كەمال بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و چین و توێژەكان پێشوازیان لێكرا.

دواتر د. ئومێد سەباح، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان،كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ چین و توێژی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە بارەگای لقی 3ـی پارتی لە سنوری لقەكە ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەدا  كە پارتی قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان و بەرگریكارییە و كەركوك بۆ پارتی دڵی كوردستان بووە و خەمی كەركوكیەكان خەمی هەموو پارتییەكە، بۆیەشە پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات.

هەروەها روونیكردەوە پارتیمان بە جددی كار دەكات بۆ پاراستنی ناسنامەی كەركوك و ئاماژەی بەوەدا كە پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامی یەكڕیزی و ئاشتی و تەبایی و پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگاكەیە.

هاوكات جەخت  لەوە كرایەوە كە پێویستە كادیر و لایەنگری پارتی ڕێز لە خەڵكی كەركوك و پێكهاتەكانی بگرن و هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەر بۆ خزمەتكردنی خاك و خەڵكەكەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه