Kurdistan Press - محەممەد شوکری : رێککەوتنه‌كه‌ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە محەممەد شوکری : رێککەوتنه‌كه‌ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

محەممەد شوکری : رێککەوتنه‌كه‌ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

 سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رێککەوتنی نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرھێنان کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە بە سەرمایەی یەک ملیار دۆلار پاڵپشتیی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بکەن و بارەگایەکی خۆشیان بۆ ھاوکاریکردنی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەولێر دەکەنەوە.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتننامەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرھێنان لە ماوەی ڕابردوودا واژۆ کرا و ئەو رێککەوتنەش لەگەڵ رێکخراوی (ئای ئێف سی) بۆ ماوەی چوار ساڵە، کە ئەم رێکخراوەش گرنگە بۆ تەمویلکردنی دارایی لە جیھان و سەر بە بانکی نێودەوڵەتییە و بارەگای سەرەکی لە بەغدایە، بڕیاریشە بارەگایەک لە ھەولێر بکەنەوە، ئەمەش بۆ دەستەی وەبەرھێنان گرنگە.

شوکری گوتیشی، ئەو دامەزراوەیە مەشق و راھێنان بە فەرمانبەران دەکەن و ھاوکار دەبن بۆ ژینگەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و رێکخستنی وەبەرھێنان لەگەڵ دەرەوە، هەروەها ھاوکار دەبن بۆ راکێشانی وبەرھێنەران و تاوەکو یەک ملیار دۆلار ئەوان تەمویلی وەبەرھێنان دەکەن و پاڵپشت دەبن، بەڵام کۆمەڵێک مەرجی تایبەت بە خۆیان ھەیە، بۆیە ھیوادارین لە داھاتوودا بتوانین کاری باشتر بکەین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدرێت و یاسایەکی تایبەت بە پیشەسازی دابنرێت لە چوارچێوەی یاسای وەبەرھێنان و بتوانین بەشێک لە وڵاتان پاڵپشتیی دارایی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆیە بەردەوام دەبین و ھیچ رێگرییەک نییە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه