Kurdistan Press - ئەمشەو ئەگەرى بەفرو باران بارین هەیە ئەمشەو ئەگەرى بەفرو باران بارین هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو ئەگەرى بەفرو باران بارین هەیە

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، درەنگانی ئەمشەو بارانبارین لە هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی و ناوچەکانی راپەڕین و سلێمانی لەگەڵ گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکووک دەسپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لەناوچەی ئامێدی باریووە بە رێژەی ٤.٢ ملیمەتر و ناوچەی بارزانیش کەمترین بارانی تێدا باریووە بە رێژەی ٠.٢ ملیمەتر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ بارانبارین لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بوو و پێشبینیش دەکرێت درەنگانی ئەمشەو بارانبارین لە ناوچەکانی هەولێر و راپەڕین و سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکووک دەسپێبکات.

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا